تورکمانه‌کان ڕێککه‌وتنی به‌غدا-هه‌ولێر له‌باره‌ی چاره‌نووسی که‌رکووک قبووڵ ناکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی تورکمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: تورکمانه‌کان هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێکی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ ململانێی چاره‌نووسی که‌رکووک به‌ بێ به‌شداریی خۆیان قبووڵ ناکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌وزی ئه‌کره‌م ته‌رزی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیووز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 14 ساڵه‌ میلیشیای پارته‌ کوردستانییه‌کان دژی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک جه‌نایه‌تیان ئه‌نجام داوه‌ و زیادی کرد: تورکمانه‌کان هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێکی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ ململانێی چاره‌نووسی که‌رکووک به‌ بێ به‌شداریی خۆیان قبووڵ ناکه‌ن.

ته‌رزی وتیشی: ئێمه‌ هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ن به‌ هێزی دوژمن ده‌زانین و له‌ به‌رانبه‌ریاندا خۆڕاگری ده‌که‌ین.

ناوبراو ڕاشی‌­گه‌یاند: ئێمه‌ ته‌نیا ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌و ناوچانه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ناسین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8416

Your Comment

You are replying to: .
captcha