به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی حوکمه‌کانی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌میر سه‌رتیپ محه‌مه‌د حسێن دادڕه‌س
به‌پێی پێشنیاری فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌رته‌ش و به بۆنه‌ی ئه‌زموون و لێهاتوویی و به ئه‌مه‌گیی به‌ڕێزتانه‌وه وه‌کوو "جێنشینی فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران" دیاریتان ده‌که‌م.
پێشخستن و په‌ره‌پێدانی ئاماده‌ییی هه‌واڵگری و سه‌ربازیی ئاجا و دابین کردنی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی بژێوی ژیانی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌شه له چوارچێوه‌ی ته‌دبیری فه‌رمانده‌ی گشتیدا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
سوپاسی ماندووبوونی ئه‌میر سه‌رتیپ پوورده‌ستان ده‌که‌م که تا ئێستا ئه‌و ئه‌رکه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه. لای خودای په‌روه‌ردگار داوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌که‌م.
سه‌یید عه‌لی خامنه‌یی
14ی گه‌ڵاڕێزانی 96
بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌میر ده‌ریاوان حه‌بیبوڵڵا سه‌یاری
به‌پێی پێشنیاری فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌رته‌ش و به بۆنه‌ی ئه‌زموون و لێهاتوویی و به ئه‌مه‌گیی به‌ڕێزتانه‌وه وه‌کوو "جێگری ههماههنگکهرهوهی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران" دیاریتان ده‌که‌م.
کارامه‌یی و چالاکیی زیاتری ئه‌رکانی ئه‌رته‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان و پێڕاگه‌یشتن به یه‌که‌مایه‌تییه‌کان و پێشخستنی هه‌ماهه‌نگی و یه‌کخستن و هاوده‌نگی له ئاستی ئه‌رته‌شدا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
سوپاسی ماندووبوونی ئه‌میر سه‌رتیپ محه‌مه‌د حسێن دادڕه‌س ده‌که‌م که تا ئێستا ئه‌و ئه‌رکه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه. لای خودای په‌روه‌ردگار داوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌که‌م.
سه‌یید عه‌لی خامنه‌یی
14ی گه‌ڵاڕێزانی 96
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌پێی پێشنیاری فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌رته‌ش و به بۆنه‌ی ئه‌زموون و لێهاتوویی و به ئه‌مه‌گیی به‌ڕێزتانه‌وه وه‌کوو "فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاییی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران" دیاریتان ده‌که‌م.
ئێستاکه له سێبه‌ری فه‌زڵی خودا و خه‌باتی فه‌رمانده‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاردا هه‌نگاوی کاریگه‌ر بۆ پێشخستنی ئه‌و هێزه ستراتێژیکه هه‌ڵگیردراوه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به ئیراده‌یێکی پته‌و و هیمه‌تێکی به‌رزه‌وه تێکڕای ده‌فرایه‌تی و توانای ئه‌و هێزه و ئاجا و هێزی چه‌کدار و تێکڕای وڵات که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت و خێراییێکی چه‌ند قات ببه‌خشرێت به‌م ڕه‌وته‌ی ئێستاکه.
سوپاسی ماندووبوونی ئه‌میر ده‌ریاوان حه‌بیبوڵڵا سه‌یاری ده‌که‌م که تا ئێستا ئه‌و ئه‌رکه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه. لای خودای په‌روه‌ردگار داوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌که‌م.
سه‌یید عه‌لی خامنه‌یی
14ی گه‌ڵاڕێزانی 96
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment