لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەندیل و شنگال بەردەوام دەبین

بەشی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رای گه‌یاند، لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەندیل و شنگال بەردەوام دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ فه‌رمی‌ توركیا ڕای گەیاند: ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەی بۆ شاری مانیسا له ‌وته‌یێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه ‌كردووه‌، له‌ قەندیل بێت یان شنگال (ئۆپەراسیۆن) بەردەوام دەبێت. خوێنی سه‌ربازه‌كانیان لە سەر زەوی جێناھێڵن.

ئه‌و وته‌یه‌ی‌ ئه‌ردۆغان له ‌دوای‌ هێرشی‌ په‌كه‌كه‌ هات له ‌ناوچه‌ی‌ شه‌مزینان له ‌رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابردوودا، كه‌ به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی‌ توركیا له‌و هێرشه‌دا نۆ سه‌ربازی‌ توركیا كوژراون، بەڵام به‌پێی وته‌ی‌ په‌كه‌كه‌ 20 سه‌رباز كوژراون.

ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه‌، به‌و جۆره‌ هێرشانه ‌و گۆشەگیرکردنی تورکیا رێگری لە ئامانجەکانی وڵات ناکرێت.

ناوبراو وتیشی "ھەروەک دەبینرێت، تورکیا سێیەم وەرچەرخانی گەورەی لە مێژووی خۆی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد، ئێستا لە ژێر رۆشنایی ئامانجەکانی ٢٠٢٣ ئامادەکاری بۆ ھەنگاوی چوارەم لە وڵاتەکەمان دەکەین. ھەروەک گەشەسەندنی سەدا ٤ی ئاستی پیشەسازی جیھان، تورکیاش گەیشتووە بە ئاستی سەدا ٤ لە ئاستی پیشەسازی جیھان".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8241

Your Comment

You are replying to: .
captcha