بڕیاردان له‌سه‌ر گشتپرسی مه‌رجداره‌ به‌ ڕاده‌ربڕینی هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگه‌ی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستووری یان ناده‌ستووری بوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان ڕای­گه‌یاند که‌ ناتوانێت له‌و باره‌وه‌ ڕای خۆی ده‌رببڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاس سامۆک وته‌بێژی فه‌رمیی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: داواکارانی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق چوار داواکاریی ژمارە (89، 91، 92، 93/2017)ی لێکداوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستووری بوونی گشتپرسیی 25ی سێپتێمبێری ڕابردوو ئاراستە کراوە و به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون که‌ دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ناتوانێت ڕای خۆی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستووری بوون یان ناده‌ستووری بوونی ئه‌و گشتپرسییه‌ به‌ بێ لە بەر چاو گرتنی ڕا و بۆچوونی لایه‌نی به‌رانبه‌ر دەرببڕێت؛ چوونکه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ لەگەڵ ماده‌ی (91/5) کە پێوەندیی به‌ موناقەشەی مه‌ده‌نییه‌وە هەیە یەک ناگرێتەوە و دژی یاسای دادوه‌ری ده‌بێت.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت کراوه‌ که‌ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ پێویستی به‌ ده‌ستووری لایه‌نی دیکه‌ی دۆسیه‌که‌وه‌ هه‌یه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق حه‌فته‌یێک پێش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵ کردبوو ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم بکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8218

Your Comment

You are replying to: .
captcha