گرنگایەتیی دەروازەی سنووری فیش خابوور بۆ کوردەکان و بەغدا

بەشی جیهان- گۆڤاری فازن پالسی دەنووسێت: هۆکاری ڕادەست نەکردنی کۆنترۆڵی دەروازەی سەر سنووری فیش خابوور لە لایەن کوردەکانەوە بۆ بەغدا ئەوەیە کە ئەو دەروازەیە ڕۆڵێکی گرینگی لە کاروباری ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سەر پرسی ئیدارەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەوان دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل و فیش خابوور کۆ بوونەتەوە بەڵام تاکوو ئێستا بە نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک و هە ردوو لایەنەکەش لە دواهەمین ڕاگەیێندراوەکانیاندا هەڕەشەی شەڕ لە یەکتر دەکەن.

گۆڤاری فان پالسی سەبارەت بە هۆکاری ڕادەست نەکردنی کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکان لە لایەن کوردەکانەوە بۆ بەغدا دەنووسێت هۆکارەکە ئەوەیە کە ئەو سنوورە ڕۆڵێکی گرینگی لە ئابووری هەرێمی کوردستاندا هەیە چوونکە نەوتی هەرێمی کوردستان لەو سنوورانەوە دەگاتە بازاڕەکانی جیهان.

بن وان هیولن سەرنووسەری گۆڤاری عێراقیی ڕیپۆرت لەو بارەیەوە بە فارن پالسی وت: بەغدا دەیهەوێت بە کۆنترۆڵ کردنی فیش خابوور دەماری ئابووریی هەرێمی کوردستان بپچڕێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر بەغدا فیش خابوور کۆنترۆڵ بکات و بورییە نەوتییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دابخات، هەرێمی کوردستان ناچار دەبێت بۆ دابین کردنی بودجە ڕوو لە بەغدا بکات.

مایکل نایتس لێکۆڵەری پەیمانگەی واشنتۆن سەبارەت بە گرینگایەتیی دەروازەی سەر سنووری فیش خابوور دەڵێت: بەغدا دەزانێت ئەگەر هەرێمی کوردستان لە کۆنترۆڵی ئەو سنوورەدا بەردەوام بێت ئەگەری ئەوە هەیە کە تورکیا ڕەوشی خۆی بگۆڕێت و بیهەوێت سەبارەت بە وزە و نەوت بە شێوازی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردەکان دانووستان بکات.

بەڵام هیولن هوشدار دەدات ئەگەر حەیدەر عەبادی پێداگر بێت لە سەر توندی نواندن هەمبەر کوردەکان مومکینە ئەو خاڵە ببێتە هۆی لاواز بوونی ناوبراو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8215

Your Comment

You are replying to: .
captcha