بەرپرسارێتیی پاراستنی ئاسایشی ناوچە کێشە لە سەرەکان دەبێت ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەرێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: پەسەندکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە جێگیر کردنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە ناوچە کێشە لە سەرەکاندا هەوڵێکی گرینگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان ڕابەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: ئەو چەشنە هەوڵە دەبێت هاوڕێ بێت لەگەڵ پاشەکشێی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی کەرکووک، دووزخورماتوو و دەشتی نەینەوا وجێگیر کردنی هێزی پۆلیسی خۆجێیی لەو ناوچانە.

ڕابەر زیادی کرد دەوڵەتی فیدراڵ دەبێت هەوڵ بدات بنەماڵە ئاوارەکانی کەرکووک و دووزخورماتوو بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە و هەروەها لە ئیدارەی کاروباری ئەمنیشدا بەشداریان بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8203

Your Comment

You are replying to: .
captcha