فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی به‌ فرۆشتنی چه‌کی نێردراوی ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تبار ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان مه‌حموود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانی به‌ که‌سێکی خه‌یانه‌تکار وه‌سف کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆمید خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی "فه‌یسبووک"دا مه‌حموود سه‌نگاوی به‌ فرۆشتنی هه‌ندێ چه‌کی میلانی ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تبار کرد که‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کردبوو و وتی: سه‌نگاوی ئه‌م چه‌کانه‌ی به‌ هه‌ندێ گرووپ فرۆشتووه‌ که‌ له‌ لیستی ڕه‌شی ئه‌ڵمانیادان.

خۆشناو جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی به‌ بۆنه‌ی فرۆشتنی ئه‌م چه‌کانه‌ خه‌یانه‌تی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئیئتیلافی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش کردووه‌ و ده‌ری‌بڕی: ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانیی خۆی له‌م کاره‌ ده‌ربڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8099

Your Comment

You are replying to: .
captcha