گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 18ی خه‌رمانان له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 18ی خه‌رمانانی 1396 له‌ وڵاتی تورکیا.

1- فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌کانی سوپای تورکیا 3 هاووڵاتیی سڤیلیان له‌ پارێزگای جۆله‌مێرگ کوشت

سزگین تانری کۆلۆ نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ کوژرانی 3 هاووڵاتیی کوردی تورکیا کرد که‌ له‌ بوردومانی فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌کانی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای جۆله‌مێرگ کوژران و وتی: 2 حه‌فته‌ پێش ئێستا، فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌کانی سوپای تورکیا 3 هاووڵاتیی سڤیلیان له‌ پارێزگای جۆله‌مێرگ کوشت.

2- نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا و جێگری ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازیی قوونیه‌یان کرد

له‌ ده‌رئه‌نجامدا به‌ دوای مشت و مڕی به‌رفراوانی ئه‌نقه‌ره‌- به‌رلین سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردان‌کردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا بۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا که‌ هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیای تێدایه‌، 7 نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئاڵما به‌ یاوه‌ریی ڕۆیس کۆتمۆلۆ جێگری ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیایان به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ که‌ له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی قوونیه‌ی تورکیا سه‌ر به‌ ناتۆ خزمه‌ت ده‌که‌ن.

3- ده‌ست پێکردنی مانگرتنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ به‌رده‌م بینای دادگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا

عوسمان بایده‌میر که‌ به‌ یاوه‌ریی نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ به‌رده‌م بینای دادگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا کۆ بوونه‌وه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: هه‌م سێهه‌مین پارتی گه‌وره‌ی تورکیا و هه‌م پارتی یه‌که‌می ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هه‌ندێ نوێنه‌ریان له‌ زینداندا هه‌یه‌. له‌ ڕووی یاسایییه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاساییی‌ نوێنه‌رانی گه‌ل به‌تاڵه‌. زیندانی‌کردنی ئه‌م نوێنه‌رانه‌ و به‌م شێوازه‌ دادگه‌یی‌کردنیان پێشێل‌کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و تاوان وێنا ده‌کرێت. ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ تاکوو ئازاد بوونی نوێنه‌رانی زیندانی‌کراوی ئه‌م حزبه‌ هه‌ر حه‌فته‌ له‌ به‌رده‌م دادگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا کۆ ده‌بنه‌وه‌.

4- پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و په‌که‌که‌ له‌ پارێزگای بینگۆڵ

له‌ پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ پارێزگای کوردنشینی بینگۆڵ هێزێکی سوپای تورکیا کوژرا و که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بوو.

5- ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌کانی ئانتالیا پاش 55 کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌کانی ئانتالیا که‌ 3 ڕۆژ پێش ئێستا ده‌ستی پێکردبوو پاش 55 کاتژمێر هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامی هێزه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کرا. له‌م ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ 150 هێکتار له‌ دارستانه‌ گه‌شتیارییه‌کانی تورکیا سووتا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8078

Your Comment

You are replying to: .
captcha