پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکەی لەسەر یاسای قەرز دواخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارییێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوەکەی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان کە لەپەیجی پەرلەمان خۆی دابەزیووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: "دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا به ‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ 10-ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه‌ بڕیار بوو رۆژی سێشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 2020/11/17 به‌ڕێوه ‌بچێت".

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " لەبارەی ئەو پێشهاتە داراییانەی کە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا هاتوونەتە پێشەوە، لایەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایان کردووە هەندێ کاتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێکی تیروتەسەل لەبارەی ئەو بارودۆخە داراییە ئامادە بکەن هەتا لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستاندا بیخەنە ڕوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 80

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha