هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسه‌توانان و نوێنه‌رانی عێراق لای کورده‌کان گرینگ نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادقوون سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووکی دایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حیه‌ددین مزووری ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"دا ڕای‌گه‌یاند: کورده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی ژماره‌یێک له‌ سیاسه‌توانان و نوێنه‌رانی عێراق به‌ لایانه‌وه‌ گرینگ نییه‌؛ چوونکه‌ عه‌ره‌ب و کورده‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه‌ خراونه‌ته‌ په‌راوێز که‌ به‌ شێوه‌ی تایفی‌گه‌رایانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بردرێت و ئه‌م شێوازه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کورده‌کان بژارده‌ی گشتپرسی هه‌ڵببژێرن.

ناوبراو جه‌ختی کرد: کورده‌کان پشتیان به‌ شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ستبوو به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئه‌وانی ناچار به‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی خه‌ڵکی کوردستان کردووه‌ که‌ مافه‌کانیان پێشێل کراوه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ پێشتر حه‌سه‌ن سالم سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادقوون له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری دابوو که‌ له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستدڕێژیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌ر پارێزگای که‌رکووک، حه‌شدی شه‌عبی ناوبراو له‌ناو ده‌بات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7993

Your Comment

You are replying to: .
captcha