به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌تین گۆرجان ئه‌فسه‌ری پێشووی سه‌ربازیی تورکیا و کارناسی پرسی ئه‌منی له ئه‌سته‌نبۆڵ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین هۆشداری دا که له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریایه و ڕای‌گه‌یاند: هه‌ماهه‌نگیی تورکیا و ڕووسیا له هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی به‌ده‌ر له سنووره‌کانیان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه.
ناوبراو به عه‌ره‌ب نیووزی وت: ئاماده‌بوونی سه‌ربازی و دروست‌کردنی سه‌نگه‌ری سه‌ربازی له عه‌فرین و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ڕووسیا له‌م ناوچانه بچێته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه زیاد ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئێستاکه گریمانه‌یێکی وا له‌ئارادا نییه.
مه‌تین گۆرجان جه‌ختی کرد: له نێوان تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر چاره‌نووسی عه‌فرین و ئه‌دله‌ب ڕێککه‌وتنێکی ستراتێژیکی جیدی هه‌یه به‌م شێوازه که مومکینه تورکیا به ڕووسیا سه‌باره‌ت به جیا کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ چه‌کداری میانه‌ڕه‌و له ئه‌دله‌ب یارمه‌تی بدات و ڕۆڵی نێوبژیڤان له نێوان ڕووسیا و گرووپه چه‌کداره‌کان له ئه‌دله‌ب بگێڕێت و جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ڕووسیا گڵۆپی سه‌وز بۆ تورکیا هه‌ڵبکات مومکینه ئه‌و وڵاته بیه‌وێت ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی له جرابلۆس، ئه‌لباب و ئه‌لرای په‌ره‌پێبدات به‌ڵام ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment