بەپێی هەواڵی کوردپرێس- گۆڤارەکە چەندین وتار و بابەتی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێتەوە کە بریتین لە:
میدیا خۆجێییەکان؛ هەنگاوێک بۆ بەرەو پێش چوون یا جێماویی میدیایی...
ڕاپۆرتی فیلمی «هاوزام» بۆ هاودڵی لەگەڵ سەردەشت
ڕێوڕەسمی پەردە لادان لە سەر زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ
هێرشی کیمیاوی بۆ سەردەشت؛ داخێک کە ساڕێژ نابێت
ئابووری ناوچە کوردنشینەکان بە کۆڵبەری گەشە ناسێنێت
بەشی سیاسی: داخوازیی کوردەکان لە دەوڵەتی ڕۆحانی چییە. گفتوگۆ لەگەڵ خالد تەوەکولی
بەشی کۆمەڵگە: تووش بوون بە مادە هۆشبەرەکان
ڕێگاکە بە هەڵە چووین، مەسعوود موختاری فەر
بەشی شار: ڕۆڵی شێوازی خانووەکان لە ڕواڵەتی شار
بەشی فەرهەنگ و ئەدەب: سینەمای بۆکان نگینی ون بوو
کورتە باسێک لە ژیانی شاعیری نیشتمان: مامۆستا محەمە نووری، شاهۆ قارەمانی دێبۆکری«کاروان»، بەرەو دنیای پڕ گەشەی مۆسێقا و ئاوازی کوردی وتوێژ لەگەڵ ستار حسێن­زادە.
ئازاد حاجی غەفووری بەرپرسی مانگ نامەی بۆکانە و لە مانگی بەفرانباری ساڵی 94دا یەکەم ژمارەی ئەو گۆڤارە لە چاپ درا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment