به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی له په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به دۆخی ئێستاکه‌ی سنووری خه‌سره‌وی کرد و وتی: له چله‌ی ماته‌مینی ساڵی ڕابردوودا هه‌ندێک کێشه بۆ خه‌ڵک هاته پێشێ و خزمه‌تگوزارییه‌کان به شێوازێکی گونجاو ئاراسته نه‌کران. ئه‌مڕۆکه‌ش به‌رپرسانی وڵات بڕیاریان داوه لانی‌که‌م یه‌ک میلیۆن که‌س له سنووری خه‌سره‌وییه‌وه تێپه‌ڕن.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکه هه‌ڕه‌شه‌یێک به ناوی داعش له ناوچه‌که‌دا نییه و مومکینه داعش وه‌کوو شانه‌ی تیرۆریستی له عێراق ببێت به‌ڵام وه‌کوو خاوه‌ن سه‌نگه‌ر له‌و وڵاته‌دا له‌ناو چووه.
فه‌لاحه‌ت‌پیشه درێژه‌ی پێدا: به‌ستێنی پێویست بۆ سه‌فه‌ری زیاره‌تکاران ئاماده کراوه و به ڕاوێژی هاوبه‌شی ئاسایشی ده‌توانین ئه‌و هه‌له بڕه‌خسێنین که ئه‌مساڵ زیاره‌تکارانی شوێنه پیرۆزه‌کان به ئاسایشێکی زیاتره‌وه زیاره‌ته‌که‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا و داڵه‌هۆ ئاماژه‌ی به ژێرخانه پێویسته‌کان بۆ سنووری خه‌سره‌وی کرد و وتی: هه‌ندێک ئاماده‌کاری له ژێرخانه‌کاندا کراوه و داکۆکیی به‌رپرسانی پارێزگاکه له حه‌وزه‌ی ڕێگاوباندا ئاشکرایه و نموونه‌که‌شی جاده‌ی چوار سایدی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا تا سه‌ر سنووره که له حاڵی ئاماده‌بووندایه و مانگی سووریش ئاماده‌کاریی پێویستی کردووه و که‌ره‌سته‌کانی خۆی له میحوه‌ره‌که‌دا جێگیر کردووه و تێکڕای داموده‌زگاکانیش له ئاماده‌باشیدان بۆ ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری به زیاره‌تکاران.
فه‌لاحه‌ت‌پیشه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو هێڵی ئاسن بگاته سنووری خه‌سره‌وی ده‌توانین 1.5 میلیۆن موسافیر له‌و میحوه‌ره‌وه بگوێزینه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment