بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی تاسی ڕووسی بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە بۆ گەڕاندنەوەی سەدان هاووڵاتیی خۆیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کورەکانی سووریا هەوڵی جیدی دەدەن. ئەم کەسانە بەهۆی پێوەندیی بنەماڵەیی بە داعشەوە لە کەمپەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان ڕاگیراون.
ماریا لۆڤا بلۆڤا، وتەبێژی ڕێکخراوی چاودێریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە بۆ گەڕاندنەوەی 200 منداڵی داعشی بەڕەگەز ڕووسی لەگەڵ بەرپرسانی کوردی سووریا ڕێککەوتنیان کردووە.
ناوبراو بە ئاژانسی تاس-ی وتووە: ڕووسیا ئامادەیە هەموو هاووڵاتییانی خۆی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بگەڕێنێتەوە بەڵام ژمارەیەک لەمپەڕ لەسەر ڕێگایان هەیە، کە بە وتەی ناوبراو کارشکێنیی ئەمریکا ڕێککەوتنەکەی ئەوانی لەگەڵ کوردەکانی سووریا دوا خستووە.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە بلۆڤا کردووە ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکانی سووریا بکات بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە ڕووسییەکان. پووتین ڕایگەیاندووە دانوستان لەگەڵ کوردەکان ئاسانترە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
بەوتەی بەرپرسانی ڕووسیا نزیکەی 4500 هاووڵاتیی ڕووسی تەڤڵی داعش لە عێراق و سوویا بوونە.
Your Comment