یەکەمایەتیی تاران و دیمەشق کشانەوەی هێزە بیانییەکانە لە سووریا

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کاتی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی سووریا هاتووە و پێویستە ئەو هێزانە سووریا بەجێبهێڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ فەیسەڵ میقداد هاوتا سووریەکەی رایگەیاند: "ئێران بانگەواز بۆ هەموو لایەنەکان دەکات، رێز لەسەروەریی و یەکپارچەیی خاک و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا بگرن.


ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی بەوەش کرد، "بێهەڵوێستیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، گرنگی نەدان بەو کێشانەی کە بەهۆی سزاکان و چەندین ساڵ شەڕی تیرۆریستی لە سووریادا دروست بووە، هەروەها گرنگی نەدان بە شێوەیەکی دروست بە بارودۆخی قوربانیانی بوومەلەرزەکە، جارێکی دیکە دوو ڕوویی خۆنمایشکەرەکانی سەلماند".


وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێران و سووریا لە کاتە سەختەکاندا دۆستن، ئێران لە ڕۆژە سەختەکانی سووریادا وەک دۆست دەمێنێتەوە، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە هێزە بیانیەکان سووریا بەجێبهێڵن و بکشێنەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێرا هەروەها هاوسۆزی و پشتیوانی ئێرانیشی بۆ حکوومەت و گەلی سووریا بۆ بەهاناوەچوونیان بەتایبەت دوای بوومەلەرزەکەی 6ی مانگی رابردوو دووپات کردەوە".

شایانی باسە دوێنێ پێنجشەممە، حسێن ئەمیر عەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تورکیاوە بەسەردانێک گەیشتە سووریا.

News Code 7824

Your Comment

You are replying to: .
captcha