بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی راگهیاندنی لاهوور جهنگی روونكردنهوهیهكی لهبارهی هێرشكردنه سهر باخی ناوبراو له گوندی كێلهسپی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە گرووپێكی لهیاسادهرچوو لە رێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی لاهور جەنگی لە گوندی کێلەسپی.
هەروەها دەڵێ، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە.
هەروەها له ڕوونكردنەوەكەدا هاتووه: لەگەڵ ئەوەی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لەهەمان کاتدا هەموو رێکارێکی پێویست دەگرینە بەر دژی ئەو یاساشکێنییە، سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان و دیبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم کارە مەترسیدارە ئاگادار دەکەینەوە کە لەسەر دەستی ئەو تاقمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی پێ کردووە و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و کار و پیشەی کاسبکاران و جووڵەی بازرگانەکان خراوەتە مەترسییەوە.
له بهشێكی دیكهی ڕوونكردنەوەكەی نووسینگهی لاهوور جهنگیدا هاتووه: دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە باجی ئەو کارە نابەجێ و ناپەسەندەیان دەدەن و پیلانەکانیشیان لە زووترین کاتدا پووچەڵ دەکرێتەوە.
Your Comment