ڕووسیا:  کوردی سووریا جیاییخوازه/ ئەمریکا به پشتگیری کردنی جیاییخوازان نەیگەیێنێتە ئەو شوێنەی بە زۆر لە سووریا دەربکرێت

بەشی سووریا- وەزیری دەرەوەی ڕووسا لە پرێس کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیدا تۆمەتی ئەوەی خستە پاڵ ئەمریکا کە پشتگیریی جیاییخوازانی سووریا دەکات و هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەمریکا نەیگەیێنێتە ئەو شوێنەی بە زۆر لە سووریا دەربکرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 18ی کانوونی دووهەمی 2021 سێرگیی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەشێکی پرێس کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیدا باسی قەیرانی سووریا و ڕۆڵی ئەمریکای لەو وڵاتە کرد.

لاورۆڤ لە لێدوانەکەیدا تۆمەتی جیاییخوازیی خستە پاڵ کوردەکانی سووریا و گوتی پشتگیری کردنی ئەمریکا لە جیاییحوازانی سووریا سڕکردنی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

لاورۆڤ گوتیشی ئەمریکا خاکی سووریای داگیر کردووە و سامانی سروشتیی ئەو وڵاتە بەتاڵان دەبات و پشتگیریی گرووپی چەکداری جیاییخواز دەکات کە ئەوەش پێچەوانەی پەیڕەوی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی ئەوەشی کرد کە وڵاتەکەی نیازی نیە بە زۆر ئەمریکا لە سووریا دەر بکات بەڵام لە بەرامبەردا داوای ئەوە دەکات کە ئەمریکییەکان هێرش نەکەنە سەر بارەگاکانی سەر بە حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

شایانی باسە پێشتریش لاورۆڤ ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردبوو کە هەوڵ دەدات خاکی سووریا دابەش بکات و کیانێکی کوردیی سەربەخۆ لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات پێکبهێنێت. هەڵبەت ئەمریکاش و کوردەکانی سوووریاش ئەو تۆمەتەیان ڕەت کردۆتەوە. کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە پارێزگاری لە سەروەریی خاکی سووریا دەکەن و داوایان کردووە کە دان بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بنرێت.

News Code 782

Your Comment

You are replying to: .
captcha