بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" به سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو "ماریێت ڕیسنبێک" Mariette Rissenbeek و بەڕێوەبردنی هونەریی "کارلۆ چاتریان" Carlo Chatrian لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سه‌ره‌کی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" Generations، بەشی پێشبڕکێی "فۆروم" Forum، بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان" Encounters، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "دۆکیۆمێنتاری" و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایش کردنی تایبەت"، بەشی "نمایش کردنی سینەمای کلاسیک" و ... لە شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
شایانی باسە لەم فێستیڤاڵەدا ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ستافی سەرەکی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازەی خەونەکان" لەوانە؛ "نگین ئەحمەدی" دەرهێنەر، "ئێلاهه نه‌وبەخت" بەرهەمهێنەر، "لوقمان سوخه‌نوه‌ر" مۆنتاژ، "حوسێن میرزاقولی" مۆسیقا و "سامان مەجدوه‌فایی" چاککردنی ڕەنگ و لابراتۆوار؛ لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "به‌رلیناله"، لە بەردەم کامێرای فۆتۆگرافەران و وێنه‌هه‌ڵگرانی ڤیدیۆیی جیهان؛ لەسەر فەرشی سووری ئەم بۆنە پڕبایخ و بەناوبانگە و پله‌ی Aی سینەمای جیهان ئاماده بوون.
ئامادە کردنی هەواڵ و وێنەکان: مەنسوور جیهانی
Your Comment