بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عه‌بدولواحید له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: "هۆکاری ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن ناکرێت دوو شته، یه‌که‌م، زۆر زۆر خراپن و دوه‌م، ته‌زویریان وه‌کوو جاران پێناکرێت، جاران که‌سێکی خۆیان 10 هه‌ویه‌یان بۆ دروست ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و که‌سه ده‌نگه‌که‌ی خۆشیان ناداتێ".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ئه‌مجاره پارتی و یه‌کێتی دڵنیان که ده‌دۆڕێن و به ده‌ستی خۆشیان بێت هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن، مه‌گه‌ر به فشار، پشتمان به‌وه قائیمه که کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه‌کانی عێراق له داهاتوودا ناچاریان بکه‌ن که هه‌ڵبژاردن بکرێت، به‌ده‌ستی ئه‌وان بێت زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر کۆڵ ناده‌ین".
شاسوار عه‌بدولواحید باسی له‌وه‌ش کرد، "ئێمه هیچ کات به‌قه‌د ئێستا ئاماده‌نه‌بووین بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌تاوه‌کوو دوابکه‌وێت ئامادهتریش ده‌بین، نه‌وه‌ی نوێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی نه‌کردوه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بووه و هه‌ڵوێستی هه‌بووه و له هیچ شتێک ناترسین و کێش له خۆی راده‌بینێت ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز".
Your Comment