بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد رەشید مەلا، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە: "ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت، زیانی گەورە بە پێگە و جەماوەری یەكێتی دەگات و کاریگەریشی لەسەر دروست دەکات، خەڵکیش وا لێکی دەداتەوە کە ئەم حزبە توانای ئەوەیان نییە هەڵبژاردن بەڕێوە ببەن و لە ئەنجامەکانیشی دەترسن".
ناوبراو هاوكات بە پێویستیشی زانی، یەکێتی کێشە نێوخۆییەکانی خۆی وەلا بنێت، "ئەگەر هەڵبژاردن 100%یش بەدڵی ئەو نەبێت، بەڵام هەر دەبێت لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، دەبێ ئەوان هەوڵبدەن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و رێگری دروست نەکەن بۆ ئەوەی خەڵک باوەڕی بە پرۆسەی هەڵبژاردن بمێنێت".
بە بڕوای دڵشاد رەشید مەلا، لەم هەڵبژاردنەدا بزووتنەوەی گۆڕان پێگەی جەماوەری و کورسییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کورسییەکانی زیاد دەکات.
Your Comment