سیستەمی هاوسەرۆکی نەماوە و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ئێستا تەنها یەک سەرۆکی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی، ڕاگەیاند حزبەکەی بڕیارێکی دادگا لە هەولێر ڕەت دەکاتەوە کە لاهور شێخ جەنگی وەکوو هاوسەرۆکی یەکێتی دەناسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕابیحە حەمەد ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا، ڕایگەیاند کە یەکیتی بڕیارەکەی هەولێر "زیاتر بە سیاسی" لەقەڵەم دەدات و ڕایگەیاند "دادگای هەولێر کە بڕیاردەدات لەوانەیە لە ژێر فشارێک یان بە سیاسی کرابێت."

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی بەبێ ئاماژەکردن بە پارتی یان ناوهێنانی هیچ لایەنێکی تر بە دیاریکراوی، ڕایگەیاند کە شیانی هەیە "هەندێک لایەن" بە مەبەستی ئاڵۆزتر کردنی کێشەکانی ئەو حزبە فشاریان لە دادگا کردبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "بە دڵنیاییەوە لەوانەیە حەز بکەن بابەتەکان شتی تر لە دوای خۆی بهێنێت بۆیە بەو ئاڕاستەیەیە. زۆر لایەن هەیە لەوانەیە مەترسیان لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەبێت و بە بەردەوامی حەزبکەن یەکێتی بچووک ببێتەوە و دەسەڵاتی نەمێنێت یاخود بەردەوام کێشەی هەبێت. چوونکە یەکێتی وەکوو ئەستێرەیەکی درەوشاوەیە لە ئاسمانی سیاسی کوردی دا."

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە دادگایەک لە هەولێر بڕیاری داوە بە ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی ڕابردووی یەکیتی نیشتیمانی بۆ دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی وەکوو هاوسەرۆکی یەکێتی.

سەبارەت بە ئەگەری کاریگەری ئەم بڕیارە لەسەر هەڵوێستی یەکێتی، ڕابیحە حەمەد ڕایگەیاند: "لە پەیڕەودا تەواو سیستەمی هاوسەرۆکی نەماوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێستا تەنها یەک سەرۆکی هەیە ئەویش کاک بافڵە."

News Code 7647

Your Comment

You are replying to: .
captcha