پەرلەمانتارێکی گۆڕان: هەرێم خاوەن یەدەگێکی باشی غازە کەچی یەک دینار داهاتی غازی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمە ساڵح لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی داهاتی کەمی هەرێم لە ڕێگای فرۆشتنی نەوت کردووە و دەڵێت سەرباری ئەوەی هەرێم خاوەنی یەدەگێکی باشی غازە کەچی هێشتا یەک دینار داهاتی غازی نەبوو.

کوردپرێس:

عەلی حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە پشکی گۆڕان دیمانەیێکی لەگەڵ ئێن ئاڕ تی کردووە و تێیدا رایگەیاند، "حکوومەتی هەرێم نەوت بۆ کۆمپانیاکان دەفرۆشێت بە زیانیشەوە، بە شێوەیک هەرێم رۆژانە ٤٢٦ هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کەچی دوو دۆلار زیانیشی کردووە،" دەشڵێت"، "هەرێم بە نۆ مانگ ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی نەوت دەستکەوتووە کە بەشی موچەی مانگێکی فەرمانبەران ناکات."

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەش کرد، "هەرێم خاوەن یەدەگێکی باشی غازە کەچی یەک دینار داهاتی غازی نییە."

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ٥٠ دۆلاریش هەرێم بۆ بەرمیلێک ١٥ دۆلاری بۆ نامێنێتەوە، چوونکە هەرێم شەش دۆلار کەمتر نەوت دەفرۆشت و ١١ دۆلاریش دەدات بە کۆمپانیاکان ئەی داهات چۆن دەمێنێتەوە؟".

هەروەها ئەوەشى خستە ڕوو، "تەنها لە مانگی ١٢دا هەرێم ٨٥ ملیۆن دۆلاری لە رێگەی باجەوە دەستکەوتووە باج بۆ کەسانی بەرپرس و کۆمپانیاکان نییە کەچی بۆ خەڵک هەژار خێرا جێبەجێدەکرێت".

News Code 764

Your Comment

You are replying to: .
captcha