بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی فەرماندەی باڵای هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داوا لە هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ دەکات لە عێراق بمێننەوە.
ناوبراو بە ڕۆژنامەی نەشناڵ-ی ڕاگەیاندووە: ئەگەر ئەو هێزانە عێراق چۆڵ بکەن، دەستکەوتەکانی دژ بە داعش لەدەست دەچن و گەڕانەوە و شەڕی هێزەکانی ناتۆ و ئەمریکا لە دژی داعش تێچووی زیاتری دەبێت.
ناوبراو ژمارەی هێزەکانی داعشی لە عێراق بە ٧ هەزار کەس خەمڵاندووە.
بارزانی هۆشداریشیداوە لەوەی داعش لە ئێستادا چاوەڕێی چەند گۆڕانکاریەک لەوان کشانەوەی هێزە بیانییەکانە لە عێراق و ئێستاش سەرقاڵی تۆکمە کردنەوە هێزەکانیەتی.
سیروان بارزانی، هەروەها داعش بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دەدات.
Your Comment