بیرۆکەی سڕینەوەی کورد لەناو عێراقدا هێشتا زیندووە و ڕەگی داکوتاوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌کاردانه‌وه‌ به‌بڕیاره‌که‌ى دوێنێى دادگاى فیدراڵى له‌دژى هه‌رێمى کوردستان، باره‌گاى بارزانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "دەبێت دادگای فیدڕاڵی ھەڵبوەشێتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامینە زیکری بەرپرسی کاروباری حکوومەت ‌و پەرلەمانی بارەگای بارزانی ‌و هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتى له‌ فه‌یسبووکى خۆى نووسیویه‌تى: "دادگای نادەستوریی فیدراڵی عێراق، جارێکی دیکە سەلماندی ئەو دادگایە نییە کە کورد وەک دادگایەکی بێلانەیەن سەیری بکات".

ئامینه‌ زکری ده‌ڵێت:"بڕیارەکەی دوێنێى دادگاکه‌ چوەسەر ئەو بڕیارانەی دیکە کە دادگاکە دژی گەلی کوردستان دەریکردوون".

ئه‌وه‌شى باس کردووه‌، "لەبنەڕەتدا دادگای فیدراڵی، دەستووری نییە و بەگوێره‌ى مادەی 92 لەدەستووری عێراق دانەمەزراوە و بڕیارەکانی بە سیاسی کراون".

ناوبراو خودى دادگاکه‌ش به‌ ناده‌ستووریی ناوده‌بات ‌و ده‌ڵێت: "له‌خولی ڕابردووی پەرلەماندا بەھاوکاریی لایەنێکی کوردی بەزۆرینەی سادە دەنگی لەسەردراوە، بۆیە دەبێت لایەنە عێراقییەکان‌ و ئەوانەی دەسەڵاتدارن بزانن یان دەبێت ئەم دادگا نادەستورییە هەڵبوەشێتەوە و بەگوێره‌ى دەستوور مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پرسەکان بکرێت، یان گەلی کوردستان دادگایەکی هاوچەشن بە دادگای خۆی نازانێت".

زکری جه‌خت ده‌کاته‌وه: "ئێمە نابێت هیچکات لەبیری بکەین سەرەڕای هەوڵەکانمان، دەستپێشخەریی‌ و چوونە پێشەوەمان بەنیەتی ڕێککەوتن ‌و سازان لەگەڵ حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، بەڵام دەبێت بزانین ئەدەبیات‌ و بیرۆکەی سڕینەوەی کورد لەناو عێراقدا هێشتا زیندووە و ئەم بیرۆکەیە ڕەگی داکوتاوە لەناو بەشێکی سیاسی ‌و غەیرە سیاسییەکان لە عێراقدا، ئەگەر بەمجۆرە نەبێت دادگایەک خۆی نادەستوری بێت، چۆن بڕیارەکانی دەستوری دەبن.

News Code 7615

Your Comment

You are replying to: .
captcha