بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بۆ سایتی فەرمی حزبەکەی وتوویهتى: کابینەی نۆیەم نەیتوانی ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکات کە داینابوو، نە چاکسازی کرد و نە توانیی هەرێمی کوردستان لەڕووی حکومڕانییەوە یەکبخاتەوە".
مهکتهب سیاسییهکهى یهکێتى باسى لهوهش کردوه: "کابینەی نۆیەم نەیتوانی ئەدای وەزیفی خۆی جێبەجێ بکات بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان لەڕووی ژیان و گوزەرانەوە و نەیتوانیی هاوبەشەکانی ڕازیی بکات لە حکوومەتدا و مەسروور بارزانیش نەیتوانی سەرکەوتوو بێت و بەرنامەکەی بۆ جێبەجێ نەکرا و نەیتوانیی حکوومەت یەکبخات".
ستران عهبدوڵڵا جهخت دهکاتهوه، "ئەوەی ئەم تیمەی بەڕێوەبردووە و تێیدا سەرکەوتوونەبووە، مەسروور بارزانییە".
ناوبراو بهراوردى نێوان کابینهکانى ئێستا و ڕابردووشى کردووه و دهڵێت: "ئەگەر سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆ بەراورد بکەین بە سەرۆک وەزیرانەکانی کابینەکانی دیکە، مێژوو دەتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات، بەڵام پارتی لەم سەرۆک وەزیرانەدا سەرکەوتوو نەبوو".
Your Comment