بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی درەو میدیا بڵاوی کردەوە کۆمپانیای دیلۆت خستەی 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2020ی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە و بەو پێیەش 15%ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەچێت.
هەروەها دەشڵێت کۆی داهاتی نەوتی هەرێم کە لە 1/1/ بۆ 31/3/2020 بڕەکەی ملیارێک و 342 ملیۆن دۆلار بووە.
یەکەم: 136 ملیۆن و 731 هەزار دۆلار بۆ کرێی بۆری نەوتی تورکیا واتا لە 10%ی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بۆری نەوتی تورکیا دەچێت و لە 13%ی بۆ بۆری نەوتی هەرێم دەچێت، واتا 23%ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کرێی بۆری گواستنەوەی نەوت دەچێت.
دووەم: 60 ملیۆن دۆلار بۆ قەرزی کۆمپانیاکانی تورکیا TEC و TPIC
کۆی گشتی دەکاتە 196 ملیۆن دۆلار لە کۆی ملیارێک و 342 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە لە 15% ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو سێ مانگەدا.
بەڵام لە دوو راپۆرتی تردا حکوومەتی هەرێم پارەی قەرزی کۆمپانیاکانی تورکیا نەداوەتەوە واتا لە مانگی سێوە تا ئێستا حکوومەتی هەرێم قەرزی کۆمپانیاکانی تورکیای نەداوەتەوە و بووەتە قەرز لەسەر حکوومەتی هەرێم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment