کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه بۆمبێکی چێندراو به ئۆتۆمبێلی فیرقه‌ی حه‌مزاتی سه‌ر به سوپای ئازادی سووریا له ئه‌لباب ته‌قییه‌وه که برینداربوونی دوو سه‌رکرده‌ی ئه‌و سوپایه‌ی به‌دواوه بوو.
له هه‌واڵه‌کاندا له‌باره‌ی هێرشه‌که‌وه هاتووه: له کاتی په‌ڕینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی فه‌رمانده‌کانی فیرقه‌ی حه‌مزات له ناوچه‌ی ئه‌لباب بۆمبێک له نزیکه‌ی قوتابخانه‌ی حه‌مزه بن ئه‌بووتالب ته‌قیوه‌ته‌وه که له‌و ڕووداوه‌دا دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌که بریندار بوونه.
شایانی باسه؛ له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار هێرشی هاوشێوه کراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ژیر کۆنتڕۆڵی سوپای ئازادی سووریا له به‌ری باکووری ئه‌و وڵاته. هێرشه ڕێکخراوه‌ییه‌کان فه‌رمانده و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و هێزه پاڵپشتکراوهی سوپای تورکیا ده‌کاته ئامانج.
تاکوو ئێستا هیچ گرووپێک به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment