پشتیوانیی هاوپه‌یمانان پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خێراتر ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، "هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی تۆكمه‌ به‌رده‌وامن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازیی كرد له‌ سڤین موسلەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم.

له‌ دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی نیشتمانی و یه‌كجاره‌كی كرایه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان به‌گرنگ زانرا.

پرسی پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو و بافڵ تاڵه‌بانی لەوبارەوە وتی: "هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی تۆكمه‌ به‌رده‌وامن، پشتیوانی و هاریكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش پرۆسه‌كه‌ خێراتر ده‌كات و گرنگیی خۆی هه‌یه‌".

لە بەرامبەردا جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەرەڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیری و هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ هەرێم، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لە پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی بە ئاڕاستەی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە وڵاتدا
.

News Code 7533

Your Comment

You are replying to: .
captcha