بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە لەنۆڤەمبەری ساڵی 2016وە لە زیندانی ئەدرنە بە تۆمەتی پشتیوانی کردنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراوە، کاردانەوەی خۆی بۆ هێرشەکەی پاریس کە کرایە سەر ناوەندێکی کوردی نیشان داو
دەمیرتاش لە بەیاننامەیەکدا کە پارێزەرەکانی لە تویتەر بڵاویانکردۆتەوە وتوویەتی: "دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بەرپرسیارن لە ئاشکرا کردنی هەموو لایەنەکانی هێرشەکەی پاریس و ئێمهش بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین".
ناوبراو لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا دەڵێت: "سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا لە پاریس دەکەم و سەرەخۆشیی لە خێزانی قوربانییەکان و گەلەکەمان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".
Your Comment