بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە رێوڕەسمی پێشوازی کردن لە تەرمی ئاکام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی خوێنده‌وه كه تیایدا هاتووه: "ئه‌م فه‌رمانده لێهاتووه لە ئەرکی نیشتمانی و پاراستنی کوردستاندا گیانی بەخشی و شەهید بوو، شه‌هید ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی بوێر و چاونه‌ترسی هێزه‌كانی كۆماندۆ، هەمیشە خۆی لە ریزەکانی پێشەوەی بەرگریی کوردستان بووە و نەیهێشتوە پێشمەرگە و ئەندامانی دیکەی هێزەکەی پێش خۆی بگەنە بەرەکانی روبەڕوبونەوەی دوژمن".
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤاندا هاتووه، "له كاتێكدا ناوچه‌كه به‌گشتى به دۆخێكى ئاڵۆز و نائارامیدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیى جددیدایه، له هه‌مو كاتێك زیاتر پێویستیمان به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و قبووڵ كردنى یه‌كتر و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌مو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كان به‌گشتى و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى پارتى و یه‌كێتى به‌تایبه‌تى هه‌یه، مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا به ته‌بایى و یه‌كڕیزیمان ده‌كرێت، هێز و ئاماده‌یى و سه‌نگ و قورساییمان له به‌غدا و لاى هاوپه‌یمانان و دۆستانمان له جیهان، به ته‌بایى و یه‌كڕیزیمان ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یه‌كتر، شكستى هه‌مومان و شكستى هه‌رێمى كوردستانه، هه‌رێمى كوردستان و هه‌مو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كان و پارتى و یه‌كێتى به‌تایبه‌تى، به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى سه‌رده‌كه‌ون، شكستى هیچمان سه‌ركه‌وتنى ئه‌ویتر نییه، سه‌ركه‌وتن و شكستى هه‌مومان پێكه‌وه‌یه، له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییدا، هه‌مومان و هه‌مو گه‌لى كوردستان به هه‌مو پێكهاته‌كانییه‌وه براوه و سه‌ركه‌وتون، له ناته‌بایى و دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یه‌كتردا، هه‌مومان دۆڕاو و شكستخواردوین".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامەکەیدا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا جارێكى دیكه داوا له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كێشه و ناكۆكى به‌لاوه بنێن و به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، یه‌كڕیزى و ته‌بایى بپارێزن، با پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و فیدراڵى و كاركردن له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ گه‌لى كوردستان، هه‌مومان پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه".
Your Comment