یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات نەک نزیک نین لەیەک بەڵکوو لاربوونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە کوردستان لە دۆخێکی نالەباردایە و تا ئێستا یه‌کێتی ‌‌و پارتی رێککەوتنیان نییەو زەمینەی رێککەوتنی سیاسی لەکوردستاندا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدروشمی (ئاین بۆ تاک‌ و دیموکراسی بۆ هەمووان) حەوتەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و پێنجەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەریی لە شاری سلێمانی و بەوتاری مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆرمی دابڕان، دەستپێکرد.

مەلا بەختیار له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وتی، بەداخێکی زۆرەوە کوردستان لە دۆخێکی نالەباردایەو تا ئێستا دوو حزب رێککەوتنیان نییە و زەمینەی رێککەوتنی سیاسی لە کوردستاندا نییە و هێشتا کۆڵەگە سەرەکییەکانی سیاسەت لە کوردستاندا کە یەکێتی‌ و پارتییە، هەردووکیان، هەریەک بەلای خۆیدا لاربوونەتەوە نەک نزیک.

مەلا بەختیار له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ عێراقیه‌وه‌ وتی‌: "عیراق هێشتا سەرۆک وەزیرانێکی تازەی هەیە، ناتوانرێ هیچ جۆرە گرێوێکی لەسەر بکرێت! هەتا شەش مانگ بۆ ساڵێک ئەم زاتە تاقی نەکردێتەوە و پابەندبوونی بە دەستوور، نەک بە بەڵێنی لاوەکی نەسەلمێنرێت، ناتوانرێت بوترێت ئەم سەرۆک وەزیرانە، باشترە یان سەرکەوتووترە لە سەرۆک وەزیرانەکانی تر.

ناوبراو درێژەیب دا چوونکە ژینگەی سیاسی، مەزهەبی و هێزی چەکدار و چەکداری تایبەتی عێراق، ئەو دۆخە ئابوورییە تێکوپێکچووەی ئێستا و ئەو گەندەڵستانی ئێستا لە عێراقدا بەرقەرارە، هەموو پێکەوە وادەکای ئەم زاتە بەئاسانی نەتوانێت هەموو بیرە جوانەکانی خۆی، گریمان کە زۆر باشیش بێت و دیموکراتێکی عەیار (٢٤)یش بێت، لەناو ئەو ژینگە سیاسی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییەی عێراق جێبەجێبکات و سەرکەوتووبێت! چوونکە دەستی بەدەستی کردن بە بڕگە و مادەکانی دەستوور و جێبەجێ نەکردنی مادەی (١٤٠) فەرامۆشی نەبووە! بەڵکوو بە بەرنامە و بەپێکان بووە لە عێراقدا، کە نابێ ئەم مادە و بڕگانە جێبەجێ ببێت".

News Code 7337

Your Comment

You are replying to: .
captcha