تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەناو "چنگی شمشێر" لە کورستانی سووریا و عێراق دەستپێکرد

بەشی تورکیا- تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بەناوی "چنگی شمشێر" راگەیاند و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی کردە سەر پێگەکانی پەکەکە و هەسەدە لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانێکی شەوی رابردوو سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی دەستپێکرد و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش لە بارەی ئۆپراسیۆنەکەوە رایگەیاندووە: بەناوی "چنگی شمشێر"ە ئۆپراسیۆنێک دەستی پێکردووە، کە پشتی بە ماددەی 51 لە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەستووە کە ماف دەدات بە تورکیا بەرگری لە خۆی بکات.

بەپێی زانیاریەکان، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەوە تورکیا بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە بۆردوومانی چڕی چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان و شارەکانی رۆژئاوای کردووە، میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا 50 فڕۆکەی جەنگی و 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی بەکارهێنراون.

News Code 7293

Your Comment

You are replying to: .
captcha