هەناردە کردن لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکان لە ئێرانەوە بۆ عێراق زیادی کردووە

بەشی ئێران- ئەندامی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق قەبارەی هەناردەی ئێرانی بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ساڵی دارایی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید حوسێنی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەزیاد بوونی بەردەوامی هەناردە کردن لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکان لەگەڵ عێراق دەکەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق تێکڕای مانگانەی 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە لە مانگی حەوتەمی ساڵی دارایی ئێستا کە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆتایی هاتووە و بڕی 647 ملیۆن دۆلار بووە، لەچاو ئەو ئاستەی کە لە مانگی پێشوودا بەدەستی هێنراوە کە 420 ملیۆن دۆلار بووە".

ناوبراو پێشبینیی ئەوەشی کرد کە تێکڕای هەناردە کردنی مانگانە لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە نێوان 750 بۆ 800 ملیۆن دۆلار.

News Code 7264

Your Comment

You are replying to: .
captcha