توانیومانە‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناكۆكییه‌ حزبییه‌كان دوور بخه‌ینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، توانیویانه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پلانه‌كان بپارێزن و له‌ ناكۆكییه‌ حزبییه‌كانیش دووری بخه‌نه‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ ژینگه‌یه‌كی گونجاو هه‌یه‌ بۆ كاركردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی و جه‌ختی له‌سه‌ر چاكسازی ریشه‌یی كردووه‌ته‌وه‌، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیمان خێراتر كردووه‌، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌، بیری له‌ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەش کرد، "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی بڕینی بودجه‌ و شه‌ڕی تیرۆر بووه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌غدا بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌بڕیبایه‌، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ ده‌كران، بەڵام توانیمان حكوومه‌ت له‌ پلانه‌كان بپارێزین و له ‌ناكۆكییه‌ حزبییه‌كان دوور بخه‌ینه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد، "پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان به‌شدارن له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌".

News Code 7215

Your Comment

You are replying to: .
captcha