کشانەوەی ئۆپۆزیسیۆن کاریگەریی لەسەر کاری پەرلەمان نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، به‌ کشانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ رووی یاساییه‌وه‌ هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دا و کاری په‌رله‌مانی نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری په‌رله‌مان کە پشکی پارتییە بە میدیای حزبەکەی ڕاگه‌یاند هه‌ر په‌رله‌مانتار و فراکسیۆنێک بیه‌وێت له‌ په‌رله‌مان بکشێته‌وه‌، ئه‌وا به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ رێڕه‌وی یاسایی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌رووی یاساییه‌وه‌ هیچ کاریگه‌رییکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌دا و کاری په‌رله‌مانی نابێت.

ناوبراو گوتیشی، باشتره‌ که‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان بمێننه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان روونی کرده‌وه‌، به‌پێی یاسا په‌رله‌مانی کوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژ کردووه‌ته‌وه‌ و بۆ هیچ که‌سێک نییه‌ بلێت نابێت په‌رله‌مان له‌ کاری خۆیدا به‌رده‌وام بێت.

ڤالا فەرید جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌، که‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌رووی یاسادانان و چاودێری کردنی کاره‌کانی حکوومه‌ت له‌ ئه‌رکی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان حکوومه‌ت و په‌رله‌ماندا، ڤالا فه‌رید ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، له‌ماوه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا به‌ هه‌مان شێوه‌ی پێشتر به‌رده‌وامده‌بێت و زیاتر گوتی، هه‌روه‌ک چۆن پێشتر هه‌ماهه‌نگییه‌کی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو، په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ئه‌رکی ئاسایی و یاسایی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌رووی یاسادانان و چاودێری کردنی حکوومه‌ته‌وه‌.

وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری په‌رله‌مان له‌باره‌ی پرسی ئاماده‌کردنی ده‌ستوور له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی کوردستان درێژ کراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاری جددی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند بکرێت.

News Code 7214

Your Comment

You are replying to: .
captcha