بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە لەبەر سێ هۆکار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەبەخشین بە حکوومەتی نوێ دوادەکەوێت:
یەکەم: زمانی کوردی لەسەر نووسراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت بوونی نەبووە، لەکاتێکدا زمانی کوردی زمانێکی فەرمییە.
دووەم: بەرنامەی کاریی کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی نەگەیشتووەتە دەستەی سەرۆکایەتی.
سێیەم: دیاری کردنی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان تەنیا لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندایە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە سێ هۆکار، لەوان نەبوونی زمانی کوردی لەسەر نووسراوێکی سوودانی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی متمانەبەخشینی بە کابینەی نوێی حکوومەت دواخست.
News Code 7195
Your Comment