بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەریف سلێمان پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە تەلەفزیۆنى فەرمیى عێراقى وت: "هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، ئێستاش بەرەو دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکە دەڕۆین دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یان قبووڵ کردنی هەموو لایەنەکان، لەوانەش سەدرییەکان لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار".
ناوبراو وتیشى: "ماڵى کوردى چاوەڕێی تەوافوقى شیعەکانین، دوای ئەوە لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار رێکدەکەوین، کاندیدى ئێمە ئامادەیە لەکاتى ڕێککەوتنى ناوماڵى شیعى".
سولەیمان ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە رێککەوتین و رێککەوتنەکەمان لەسەر هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ناکشێنینەوە، چاوەڕێی هەنگاوی دیکە دەکەین".
Your Comment