به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و له دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا جەخت کرایەوە لە گرنگیی چڕکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان بەمەبەستی هێنانەئاراوەی لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بە ئاڕاستەی کۆتایی هێنان بە کێشە و قەیرانەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی وڵات و هاوڵاتیان.
Your Comment