بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له سوى وى، باڵيۆزى نوێى كۆمارى چينى مللى و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له ديدارەكەدا سەرۆکی هەرێم وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى بره‌ودانی په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ چين دووپات كرده‌وه.
بارزانی هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چين ده‌ربڕى كه له كاتى په‌تاى كۆڤيد_19دا پێداويستيى پزيشكى پێشكه‌ش به دامه‌زراوه پزيشكييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى نوێى چين له عێراق وێڕاى ده‌ربڕينى سه‌رسامى به ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق هاوبه‌شێكى گرنگی بازرگانييه له‌گه‌ڵ چين.
سوى وى هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به‌رز ببێته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، چالاكييه‌كانى باڵيۆزخانه‌ى چين له به‌غدا و كونسولخانه‌يان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق، هه‌رێمى كوردستان، ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بو كه كونسولى گشتيى چين ئاماده‌ى بوو.
Your Comment