بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سورچی، لە گفتوگۆ لەگەڵ رادیۆی «المربد»ی عێراقی رایگەیاندووە، بژاردەی ئەنجام دانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە سلێمانی یان هەر شوێنێکی دیکەی هەرێمی کوردستان لۆژیکترە و وتی: بارودۆخی سیاسی لە عێراق ئێستا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار، بۆیە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا کارێکی ژیرانە نییە.
سورچی دەشڵێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەر شوێنێک بێت بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
Your Comment