هەدپە و 5 حزبی چەپ  ھاوپەیمانیی "کار و ئازادی"یان پێکهێنا

بەشی تورکیا- بە دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی گەلان ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوی سیاسی تورکیا، هاوپەیمانیەتیەکیان راگەیاند بۆ هەڵبژاردنى داهاتووی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەر دەستپێشخەری هەدەپە شەش پارت و رێکخراوی سیاسی لە تورکیا کۆبوونەوە و بڕیاریان دا هاوپەیمانیەتیەک بۆ هەڵبژاردنى داهاتووی تورکیا دروست بکەن کە ئەوانیش پێکهاتوون لە ھەدەپە، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی، پارتی بزووتنەوەی ڕەنجدەران، فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی سۆسیالیست، پارتی کرێکارانی تورکیا و پارتی ڕەنجدەران.

بە بەشداری ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، پەروین بوڵدان و میتھات سانجار سەرۆک و نوێنەرانی ئەو پارت و رێکخراوانە لە قەزای کادکۆی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ھاوپەیمانێتییەکیان بەناوی ھاوپەیمانی "کار و ئازادی" پێکھێناوە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، مانگی ئەیلولی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەری رێکدەخەن و نەخشەڕێگایەک بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی تورکیا دەخەنەڕوو.

News Code 6809

Your Comment

You are replying to: .
captcha