سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دووباره‌كردنەوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ڕای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکیسۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ڕای یەکێتی لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: "ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بینرێت ئێستا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه‌ بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شوێنه‌ بێت ده‌ستوریش ڕێگه‌ی پێداوه‌ له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌ بێت ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه‌ ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "ڕه‌وتی سه‌در باش ده‌زانێت كه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت ئه‌مانه‌ میكانیزمی ده‌ستوریی هه‌یه،‌ هه‌ندێک ڕێكار و سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه‌ ڕێگه‌ نادات حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بمێنێته‌وه‌ چی بكات ئه‌مه‌ واقیعێكه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌وانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن دژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک ڕێكار و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ هه‌یه‌ چ وه‌كو بودجه‌ و چ وه‌كو یاسا ئه‌مه‌ پێویستی به‌حكومه‌تێكی ده‌نگ پێدراو و متمانه‌ پێدراو هه‌یه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ی كه‌ هه‌یه‌ حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ یاسایی نییه،‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ واقیعێكه‌ ناكرێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی پێشێلی ده‌ستوری بكرێت".

هەرێم کەمال ئاغا باسی لەوەش کرد، "لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێیوایه‌ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له ‌چوارچێوه‌ی میكانیزم و ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام ده‌درێت دوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ و ده‌نگ پێدراو و متمانه‌ پێدراو به‌كارێكی ئاسایی ده‌بیینرێت، به‌ڵام پێمانوایه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ناگۆڕێت هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئێستا قبوڵ نه‌كرێت له ‌داهاتوش ئه‌و ئه‌نجامانه‌ قبوڵی یه‌كتر ناكرێت".

بەوتەی هەرێم کەمال ئاغا: "یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دوباره‌كردنەوه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ی شیعه‌ نه‌ک ته‌نها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕه‌وتی سه‌دریشه‌وه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئێمه‌ پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر حكومه‌تێک بۆ كاتێكی دیاریكراو چه‌ند ئه‌ركێكی هه‌بێت ئێمه‌ پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێككه‌وتنی سیاسی بێت دیسان ئێمه‌ پێشوازی و پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین، بۆیه‌ ئێمه‌ نه‌بووینه‌ به‌شێک له‌ كێشه‌كان به‌ڵكوو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌شێک بووه‌ له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان".

News Code 6716

Your Comment

You are replying to: .
captcha