بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حەمەجان لە میانی بەشداری کردنی لە سیمینارێکی تایبەت بە یاساناسان ئاماژەی لەسەر دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستانی وتی: "ئەگەر بمانەوێ و نەمانەوێت تێکچوونی ھەر بارودۆخێک لە عێراقدا پریشکی بەر ھەرێم دەکەوێت، بۆیە پێویستە خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بین، کە تا ئێستا نەمانتوانیوە خاوەنی ئەو گوتارە بین، بۆ ئەوەی بتوانین مافە دەستووری و داواکاری و داخوازی نەتەوەکەمان مسۆگەر بکەین".
حاکم قادر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "نابێت ململانێ و ناکۆکی سیاسی ڕێگر بێت لە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن، چوونکە ھەڵبژاردن مافی خەڵکە و پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".
Your Comment