بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواین کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم و بە ئامادەیی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، پارتی پێشنیازی کردووە بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان نیوه‌ی بکرێته یه‌ک بازنه و نیوه‌که‌ی دیکه بکرێته فره‌بازنه‌یی و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌و میکانیزمه هه‌موار بکرێته‌وه.
بەڵام لوقمان وه‌ردی، جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕایگه‌یاندووە: ئه‌و پێشنیازه‌ی باسی لێوه‌کراوه نامۆیه و تائێستا نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ڵام ئێمه پێشتر که پرۆژه یاسامان پێشکه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کردووه، داوامان کردووه هه‌رێمی کوردستان بکرێته چوار بازنه‌و، کورسیی پێکهاته‌کان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بازنه‌کاندا دابه‌ش بکرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، هه‌موو پێشنیازێک له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، ده‌کرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام دابه‌شکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر یه‌ک بازنه‌یی و فره‌بازنه‌یی گونجاو نییه و ئه‌و پێشنیازه بۆ هه‌رێمی کوردستان نامۆیه.
Your Comment