بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: "بۆ ئەوەی دیموکراسی سەربگرێت، پێویستە حکوومەتەکان پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتگیرەکان بکەن کە دەستوور گەرەنتی کردووە، لەوانە ئازادی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، ئازادی ڕادەربڕین، مافی دادگایی کردنی دادپەروەرانە و پرۆسەی یاسایی، مافی ڕۆژنامەنووسان بۆ جێبەجێ کردنی خۆیان بە ئازادی و بەبێ دەستێوەردان کار بکەن".
داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات: "کە پێداچوونەوە بەم ڕێکارانەدا بکەنەوە و جەخت بکەنەوە لەو ڕۆڵە گرنگانەی کە ڕۆژنامەگەری ئازاد و کۆبوونەوەی ئاشتیانە و سەروەری یاسا لە پرۆسەی دیموکراسیدا دەیگێڕن".
Your Comment