نوێنەرانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات سەردانی واشەنتنیان کرد

بەشی سووریا- نوێنەرانی کوردستانی سووریا، لە واشنتۆن لەگەڵ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی ناوچەی ئارام و داگیرکردنی عەفرین دەکەن.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، دوێنێ دوشەممە، سینەم محەمەد هاوسەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە واشنتۆن، لەگەڵ جوێل ریبۆرن بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کۆ بوونەتەوە، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بە گشتی و پێشهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و دۆسیەی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات.

نوێنەرەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە کە ناکرێت لەسەر پرسێکی ئاوا گرنگ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەدەربکرێن و هیچ رێککەوتنێک لەسەر پرسی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات بەبێ بەشداریی ئەوان ئەنجام بدرێت.

ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیش بە بەرپرسەکەی واشنتۆنیان راگەیاند: بەبێ بەشداریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری چارەسەری قەیرانی سووریا و پڕۆسەی سیاسی لەو وڵاتە ناکرێت، چوونکە ئەوان نوێنەرایەتیی سەرجەم پێکهاتەکان دەکەن.

سینەم محەمەد هاوسەرۆکی مەسەدە رایگەیاند: لە دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا دۆخی خراپی خەڵکی باکووری سوریایان گەیاندووە بەتایبەتی شاری عەفرین کە لە ژێر سایەی داگیرکاریی تورکیادا لە چی دۆخێکدان و ئەو وڵاتەش چۆن دەستی لەسەر ڕووبەرێکی فراوانی سووریادا گرتووە.

*لە سبەی وەرگیراوە

News Code 65400

Your Comment

You are replying to: .
captcha