کوردپرێس:
له ڕووداوی هێرشی ڕۆژی چوارشه‌ممه 17-7-2019 له هه‌ولێر که له ڕیستۆرانتێک ئه‌نجام درا کارمه‌ندێکی کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا و هاونیشتمانییه‌ک به ناوی نه‌ریمان عوسمان کوژران و که‌سێکی دیکه‌ش به ناوی به‌شدار ڕه‌مه‌زان بریندار بوو که به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه چه‌ند کاژێرێک دوای ڕووداوه‌که له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا و ڕۆژێک دوای ڕووداوه‌که دژه‌تیرۆری کوردستان وێنه‌ی یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کانی بڵاو کرده‌وه و داوای له هاونیشتمانیان کرد له ئه‌گه‌ری هه‌ر زانیارییێک هێزه ئه‌منییه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه و دواتر له ڕۆژی شه‌ممه 20-7-2019 دژه‌تیرۆری کوردستان ده‌ستگیرکردنی دووان له تۆمه‌تباره‌کانی ڕووداوه‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
شه‌وی شه‌ممه 20ی ته‌مووزی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوای ده‌ستگیرکردنی دوو تۆمه‌تباری هێرشه‌که‌ی هه‌ولێر په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا هاتووه: "ئاسایش و دژه‌تیرۆر تاوه‌کوو ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتییانیان پاراستووه و هه‌میشه توانیویانه هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن زیان به خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات".
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانیيان تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره تيرۆریستیيهكهى ڕۆژی 17ی ته‌ممووزی 2019ی ته‌قه‌كردن له ڕیستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه جێگه‌ی داخ بوو له‌و ڕووداوه تيرۆرستييهدا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیاندا دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌لمێنێت. دیاره پاش ڕووداوێكی وا ناخۆش و ترسنۆكانه جه‌ختی سه‌ره‌كيی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له‌وه‌دا بووه كه هه‌میشه توانیویانه هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن زیان به خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات.
تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له داهاتووشدا هه‌روه‌ک له‌وه‌وپێش له كاری جدديی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانيشيان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2019-7-20
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment