عێراق داوای کارکردن بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، وازهێنان له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌ كاره‌ساتێک ده‌زانێت كه‌ كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانى دراوسێى ئێران ده‌بێت.

کوردپرێس: وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ده‌ڵێت: "به‌كر فه‌تاح نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى عێراق له‌ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیى وزه‌ى ئه‌تۆم، به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌یێكى نائاسایى ئاژانسه‌كه‌ى كردووه‌ كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ رێككه‌وتنه‌ تۆمییه‌كه‌ى ئێران و له‌ ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌چووه‌".

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌ک به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق روونیكردووه‌ته‌وه‌، به‌كر فه‌تاح پشتگیریى عێراقى بۆ پلانى كارى گشتگیریى هاوبه‌ش (JCPOA) دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: "پێویسته‌ كارى ئه‌و پلانه‌ به‌رده‌وام بێت چوونكه‌ ده‌ستكه‌وتێكى دیپلۆماسیى هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌ و وازلێهێنانى ره‌نگه‌ كاره‌ساتێكه‌ ترسناک به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانى دراوسێى ئێراندا بهێنێت".

نوێنه‌ره‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ى عێراق له‌ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیى وزه‌ى ئه‌تۆم داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى كردووه‌ بۆسه‌ر مێزى گفتوگۆ بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كه‌.

سەرچاوە: ماڵپەڕی دواڕۆژ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64930

Your Comment

You are replying to: .
captcha