ڕووسیا: ئێران دۆستمانە و ئەوەشمان بە ئەمریکییەکان وتووە

بەشی ئێران/ کوردی- نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دیداری کرد و ڕایگەیاند هەڵوێستی ڕووسیا بەرانبەر بە ئێران وەکوو وڵاتێکی دۆست و هاوپەیمان ئاشکرایە و هەمان هەڵوێستیش بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوون کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەلکساندر لاورۆنتیڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دیداری کرد و لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەدا لایەنی ڕووسی تیشکی خستە سەر پێوەندیی قووڵ و ستراتێژیکی ڕووسیا لەگەڵ ئێران و دۆستایەتیی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

نێردەی تایبەتی پووتن لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند لە دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا و ئیسرائیلدا هەڵوێستی ئاشکرای مۆسکۆ لەبارەی تارانەوە ڕوون کراوەتەوە و بوونی ئێران لە سووریا بە مەشرووع و یاسایی دەزانن و هەمان شتیشیان بۆ ئەمریکییەکان ڕوون کردۆتەوە.

لاورۆنتیڤ گوتیشی ئەو گوشارانەی خراوەتە سەر ئێران لە دیدی ڕووسیاوە ڕەوا نیە و ئەوە سیاسەتێکی فاشیل و ناکارامەیە.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا زیادیشی کرد ئەمریکا تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک کشاوەتەوە و مەعقوول نیە ئێران دەستی بە بەرژەوەندی و مافە ڕەواکانی خۆی بەپێی دەقی ڕێککەوتنەکە نەگات.

لای خۆیەوە عەلی شەمخانی ستایشی هەڵوێستە گونجاوەکانی ڕووسیای کرد و گوتیشی تا ئەو کاتەی بەرژەوەندیی گەلی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا پارێزراو نەبێت ئێران بەردەوام دەبێت لە تەعامول و دیپڵۆماسیەت و هەنگاوەکانی دیکەش بەپێی بەرژەوەندیی نیشتمانی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە ڕادەگەیێندرێن.

شەمخانی گوتیشی ئەمریکا مەبەستیەتی مامەڵە بکات و بازاڕ بۆ فرۆشتنی چەکەکانی خۆی بدۆزێتەوە بۆیە بەردەوام لە هەوڵدایە تەنگەژە و نائارامییەکان زیاد بکات بەڵام ئێران هەرگیز پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئیهمال ناکات.

News Code 64874

Your Comment

You are replying to: .
captcha