بەغدا و هەولێر بەرپرسیارێتیی خۆیان بۆ ڕێگری کردن لە پێشێل کردنی سەروەریی عێراق لەلایەن تورکیاوە هەڵبگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمیندارى گشتىی عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، پێویستە حکوومەتى کاربەڕێکارى عێراق و حکوومەتی هەرێمى کوردستان بەرپرسیارێتى خۆیان هەڵبگرن لەپاراستنى گیانى هاووڵاتییانى مەدەنى.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتیى عەسائیبى ئەهلى حەق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەى رووداوەی تۆپبارانەکەی شارى زاخۆ رایگەیاند: "جارێکى دیکە چنگى تورکیا جەستەى عێراقى بریندار کرد و دەستدرێژیی کردە سەر گەشتیارانی بێدەسەڵات لە هاوینەهەوارى پەرەخ لە شارى زاخۆ."

قەیس خەزعەلى گوتی: "خوێنى کوژراوانى ئەو بۆردوومانە خاڵێکى ئابڕووبەرانە دەبێت لەسەر نێوچەوانى هێرشکاران و ئەوانەى بێدەنگن لە بەرانبەر دووبارەبوونەوەى ئەو هێرشانە یان لانیکەم ئەوانەى نەرمى دەنوێنن بۆى."

قەیس خەزعەلی بەرپرسیارێتى پاراستنى هاووڵاتییان و سەروەریی خاکى عێراقى لە هێرشە دووبارەبووەوەکانی تورکیاى خستووەتە ئەستۆى حکوومەتى عێراق و حکوومەتی هەرێمى کوردستان، داوای لە پەرلەمانى عێراق کرد ئەرکى خۆى جێبەجێ بکات بۆ رێگرى لە پێشێل کردنى سەروەریى عێراق بەبێ رەچاوکردنى هەر بەرژەوەندییەکى تەسکى هەر گرووپێک.

News Code 6486

Your Comment

You are replying to: .
captcha